کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژانە ٤ هەزار تۆن گازی شل لە ئێراندا بێسەروشوێن دەبێت

10:19 - 30 رەزبەر 2721

"مالک شەریعەتی" بەناو نوێنەری خەڵک لە مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی، ڕۆژانە ٦ هەزار تۆن گازی شل (LPG) لە ئێران بەرهەم دێت کە تەنیا ٢ هەزار تۆن کەڵکی لێوەردەگیرێت و ٤ هەزار تۆن بێسەروشوێن دەبێت.

بە وتەی ناوبراو ئەو ٤ هەزار تۆنە یا بە شێوەی نایاسایی بە ماشینەکان دەدرێت یا ئەوەیکە بە شێوەی قاچاخ هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

"شەریعەتی" وتوویەتی، سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیم لە بودجەی ١٤٠٠دا ڕوونکردنەوەی بۆ چاکسازیی گازی شل داوە و بۆ هەر گرووپ لە بەرخۆران بەشێکی تایبەتی تەرخان کردووە بەڵام دیسانیش نیوەی زیاتری بەرهەمی گازی شل بێسەروشوێن دەبێت.  

ئەو بەناو نوێنەرە ڕەخنەی لە ڕێژیم گرتووە و وتوویەتی بۆ ڕێژیمێکی وەکوو ئێران کە سەرچاوەی وزەیە زۆر عەیبە لە وەرزی زستان و هاویندا کێشەی سووتەمەنی هەبێت.