کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژبەڕۆژ دۆخی پارێزگاکانی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو نالەباری دەچێت

11:52 - 12 خەزەڵوەر 2721

پارێزگای "کرماشان" یەکێک لەو پارێزگایانەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە لەگەڵ ڕادەی بەرزی هەڵکشانی نرخی شتومەک و خواردەمەنییەکان و هەژاری بەرەوڕوو بووەتەوە.

هۆکاری هەڵکشانی شتومەک و خواردەمەنییەکان لەو پارێزگایە بەتایبەت شاری "کرماشان" بۆ نەبوونی چاوەدێری بەسەر گرانبوونی بەرهەمەکان و دیاریکردنی نرخی یەکجاری شتومەکەکان دەگەڕێتەوە کە یەکێک لە هۆکارەکانی گرانین و دەبێتە هۆی دابەزینی توانای کڕین و کەمیی داهات و تێچووی زۆری خەڵک.

دابەزینی نرخی تمەن و هەڵکشانی نرخی دۆلار بوونەتە دەرفەت بۆ ئەوەی هێندێک کەسی هەلپەرست لەو پارێزگایە نرخی شتومەک و خواردەمەنییەکان بەرز بکەنەوە.

سیاسەتی سیستماتیکی ڕێژیمی ئێران بۆ چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە و بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە لە هۆکارەکانی گرانی و هەڵکشانی نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکانن.