کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرا

12:28 - 14 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: دەوڵەتی سوئید ڕۆژنامەنووسێکی عێراقیی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئیسڵامی ئێران دەسبەسەر کرد.

ڕۆژنامەی ''دیلی تێڵگراف''، لە هەواڵێکدا بڵاو کردووەتەوە، ''زغدان ئەلخزعەلی''، ڕۆژنامەنووسی عێراقی، ڕۆژی هەینی ٩ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران، لە وڵاتی سوئید دەسبەسەر کراوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە بەوە تۆمەتبار کراوە، کە سەبارەت به حیزبی ئەلئەحواز کە دژبەری ڕێژیمی ئێرانە، لە حاڵی لێکۆڵینەوەدا بووە و لەگەڵ سەرکردەی یەکێک لە گروپە میلشیا چەکدارەکانی وڵاتی عێراق لە پەیوەندیدا بووه.

دەسبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە عێراقییە، دەکەوێتە ژێر چاوەدێریی یەکیەتیی ئورووپا، کە بڕیارە لە پێوەندیی لەگەڵ چالاکیی ڕێکخراوە  ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە نێو خاکی ئورووپادا، گەمارۆی نوێ بەسەر ئەو ڕێژیمە وەگەڕ بخرێت.

پێشتر وڵاتانی ئورووپایی، باسیان لە چالاکییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی: فەڕانسە، دانمارک و هولەند کردبوو و نیگەرانیان دەربڕیبوو.