کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی بیڵد: بەرپرسی نوێی دەزگای قەزاییی ڕێژیم، لایەنگری ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژییە

10:56 - 23 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕۆژنامەی ئاڵمانی "بیڵد"، بەرپرسی نوێی دەزگای قەزاییی ڕێژیم، وەک کەسێكی بێڕەحم و بکەری ئێعدامەکانی ساڵی ٦٨ ناوزەد کردووە.

دوای دانانی "سەید ئیبراهیم ڕەیسی"، وەک بەرپرسی دەزگای قەزاییی ڕێژیم، میدیا و ڕاگەیاندنە جیهانییەکان کاردانەوەیان بەرانبەر بەم بڕیارەی ئایەتوڵڵا خامنەیی نیشان داوە.

یەکێک لەوانە، ڕۆژنامەی ئاڵمانی "بیڵد"ە، کە بە دانانی ڕاپۆرتێک لەو بارەوە، ئاماژەی بە جەنایەتەکانی ناوبراو لە ساڵانی یەکەمی دەسەڵاتداریەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا کردووە و نووسیویەتی: لایەنگرێکی "ئەشکەنجە" و بکەرێکی "کۆمەڵکوژی" بووەتە بەرپرسی نوێی دەزگای قەزاییی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران.

لە بەشێکی دیکەدا، ئەم ڕۆژنامەیە باسی لە ئێعدام و ڕووداوەکانی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی و ڕۆڵی ئیبراهیم ڕەیسی لە کۆمیتەکانی مەرگ و دادگاییە چەند خولەکییەکان و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانییانی سیاسییدا کردووە.

ئەم ڕۆژنامە ئاڵمانییە نووسیویەتی: بۆ ئیبراهیم ڕەیسی، سەپاندنی پەڕاندنی ئەندامەکانی جەستە بەسەر گیراو و زیندانییەکاندا بە شانازی و سزای خوایی دەزانێت.

ڕۆژنامەی بیڵد ناوبراوی وەک زڕکوڕی خامنەیی و جێنشینی داهاتووی ئەو ناو بردووە.