ڕۆژنامەی تایمزی بریتانیا بڵاوی کردووەتەوە، کۆشکی سپی ژەنەڕاڵ "فڕانک مەک مەکێنزی" فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئامریکای ناردووەتە لای "مەزڵووم عەبدی" فەرماندەی هێزەکانی سووریەی دێموکرات کە دڵنیایی بە ناوبراو بدات ئامریکا پشتیوانی کوردەکان لە کوردستانی ڕۆژاوا دەبێت.
فهرماندەی گشتیی هێزه‌كانی سووریەی دێموكرات "هه‌سه‌ده " به‌و ڕۆژنامهیەی ڕاگەیاندووە، "جۆ بایدن" سه‌رکۆماری ئامریکا به‌ڵێنیی پێداوین كه ده‌ستمان لێ به‌ر نادات و پشتمان لێ ناكات. وه‌ک ئه‌وه‌ی كه به‌رانبه‌ر ئه‌فغانستان كردیان كه به‌و هۆیه‌وه ڕێكخراوی تاڵبان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک ده‌ستی به‌سه‌ر كابۆل و ته‌واوی "ئه‌فغانستانـ"ـدا گرت.
ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویەتی، كورده‌كان تاكه دۆستی وڵاتانی ڕۆژاوا له "سووریە"ن.
به‌رپرسانی ئامریکا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لێدوانه‌كانیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵوێستی ڕوونی ئه‌وان بریتییه له مانه‌وه‌ی ئامریکا له سووریە و عێراق.
ساڵی ٢٠١٩ دوای ئه‌وه‌یکه "دۆناڵد ترامپ" له‌گه‌ڵ "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان" ڕێک كه‌وت و گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێرشی توركیه بۆ داگیرکردنی کوردستانی ڕۆژاوا هه‌ڵگیرساند، خەڵکێکی زۆر لەو هێرشەی "تورکیە"دا گیانیان لەدەست دا.