کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی جمهوریی ئیسلامی: بە فەرمی ناسینی تاڵبان لەلایەن ئێرانەوە پەڵەیەکی ڕەش دەبێت بە نێوچاوانی کۆماری ئیسلامییەوە

17:23 - 1 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژنامەی کۆنەپارێزی ''جمهوریی ئیسلامی'' نووسیویەتی کە ئێران لە دانیشتنی مسکۆ، وێرای ڕووسیە بۆ بە فەرمی ناسینی تاڵبان هەنگاو هەڵ دەگرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە بڕیارێکی لەو چەشنەی بە هەڵەیەکی ستراتیژیک بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکەی ناو لێ بردووە و نووسیویەتی کە ئەو بڕیارە بۆ ڕێژیمی ئێران لە هەڵەیەکی ستراتیژیک زیاترە و پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچاوانی ئەو ڕێژیمە کە بۆ هەتاهەتایە بە هیچ ڕەنگێک لێی نابێتەوە.

پشتیوانی نەکردنی ڕێژیمی ئێران لە ''ئەحمەد شا مەسعوود'' و بەرەی بەرگری لە ویلایەتی پەنجشیر و هەروەها وتووێژەکانی تاران لەگەڵ تاڵبان لە نێوخۆی ئێران ناڕەزایەتیی لێ کەوتووەتەوە.

ڕۆژی هەینی ٣٠ی ڕەزبەر، نوێنەری ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' باسی لەوە کردبوو: "لەسەر هێندێک بابەت لەگەڵ تاڵبان ڕێک دەکەوین"؛ هەروەها نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیمیش پەیوەندی لەگەڵ تاڵبانی بە قازانجی ئێران زانیوە.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران پێش لە هاتنە سەر کاری تاڵبان، پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ ئەو گرووپە تێرۆریستییە هەبووە کە یەک لەوان ''محەممەد جەواد زەریف'' وەزیری دەرەوەی ڕێژیم لە کابینەی حەسەن ڕووحانی بوو کە چەندین جار لەگەڵ ڕێبەرانی تاڵبان لە تاران دانیشتنی هەبووە.