کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی "مردم سالاری" نووسیویەتی لە ئێراندا یەک دۆز واکسەن لە دوو کەس دەدرێ

11:38 - 1 خەرمانان 2721

ڕۆژنامەی "مردم سالاری" لە زاری خەڵکی "تاران" بڵاوی کردووەتەوە بەهۆی کەمیی واکسەن لە ئێراندا یەک دۆز پێکوتە لە دوو کەس دەرێ.

هەر دوز واکسەن لەسەر بناغەی پاژێک دابین دەکرێ کە قۆناغی تاقیکاریی پزیشکی و هەڵسەنگاندنی لێکۆڵینەوەکانی تێپەڕاندووە.

ڕەوتی واکسینەکردن دژی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستان هەتا ئاستێک بە خاوی بەرەوپێش دەچێت کە بەو پێیە ١٠ ساڵی پێ دەچێت هەتا ٧٥ لەسەدی خەڵک واکسینە بکرێن.

دوای ئەوەیکە ''خامنەیی'' ڕێبەری ڕێژیمی ئێران فەرمانی دا کە واکسەنی دروستکراوی بریتانیا و ئامریکا بۆ متمانە نابێت و هاوردەکردنی قەدەغەیە، نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم پشتیوانییان لە قسەکانی ناوبراو کرد و واکسەنی ''فایزێر''یان بە ''گومانلێکراو'' و هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمنییەتی وڵات وەسف کرد.