کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی "کەیهانـ"ـی خامنەیی داوای کردووە کە "ڕەئیسی" مەرگی فەرمیی بەرجام ڕابگەیەنێت

18:49 - 9 پووشپەڕ 2721

ڕۆژنامەی ''کەیهانـ''ـی سەر بە ''عەلی خامنەیی'' لە سەردێری بابەتێکی خۆیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ داوای لە ''ئیبراهیم ڕەئیسی'' کردووە کە مەرگی فەرمیی ڕێککەوتنی بەرجام ڕابگەیەنێت.

لەو بابەتەدا هاتووە؛ بەرجام دەبێ بگۆڕدرێت، ڕەنگە گۆڕینی بەرجام تەنیا خاڵی هاوبەش لەنێوان ڕێژیمی ئێران و ئامریکا دایە و ئەم گوڕانکارییە هەر چۆنێک بێت بێ گومان چیتر بەرجامی ٢٠١٥ نییە و قسەیەکی تازەیە.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناوکی لەمێژە کۆتایی پێی هاتووە.

 لەنێوان بەرپرسانی ئامریکا کەسانێک هەن کە کۆتاییهاتنی ئەو ڕێککەوتنەیان ڕاگەیاندووە. بەو حاڵە کابینەی "ڕووحانی" بەپێی لێکدانەوەکانی خۆی چەندین ساڵە هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێککەوتنەیان وەدرەنگی خستووە، بەڵام ئاشکرایە کە دەسەڵاتی نوێی ئێران تێبینیەکی بۆ ڕاگەیاندنی کاتی بەسەرچوونی بەرجام نییە.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە ''حەسەن ڕووحانی'' لە قسەکانی خۆیدا جارێکی دیکە لەسەر گرینگیی بەرجام بۆ ڕێژیم جەختی کردووەتەوە و وتوویەتی کە ''بایدن'' ئێستاش دەڵێت دەگەڕێتەوە بۆ بەرجام، بەڵام خەڵک چاوەڕوانن بە زوویی ئەم کارە ئەنجام بدات، دەوڵەت لەو ڕوەتەدا هیچ کۆتاییەکی نەکردووە و لە چرکەکان کەڵک وەردەگرێت.