کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شار و گوندەکان لە دوای ئەوەیکە تەلویزیۆنی تیشک لەسەر ماهوارە کارەکانی خۆی دەسپێکردەوە خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.
خەڵکی ئازادیخواز و نیشتمانپەوەری کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی ئیران و کوردستان لە دوای هەواڵی دەسپێکردنەوەی بەرنامەکانی تەلویزیۆنی تیشک لەسەر ماهوارە بە شێوەی جۆراجۆر خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.
خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، بە بڵاوکردنەوی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب"، "هەڵواسینی جامانە" و کاری دیکەی لەم چەشنە وێڕای شادی دەربڕین پیرۆزباییان لە یەکتری دەکرد.
هاوکات خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و تێکۆشەرانی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان نوێ کردەوە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان دەست لە خەبات هەڵناگرن.
لە ماوەی داهاتوودا تەلویزیۆنی تیشک پەخشی بەرنامەکانی خۆی لەسەر ماهوارەی یاەسات دەست پێدەکاتەوە.