کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی حەماسەی نیشتمانی

19:20 - 23 گەلاوێژ 2719

سۆران شەمسی

ئەمڕۆکانه زۆربەی زانستیاران، پێویستیی ئاڵوگۆڕی بەشداریی بەکۆمەڵ به بەشداریی ڕاستەوخۆ و ڕێکخراوه، له پێناو دامەزراندنی حیزبەکان بە شێوازی ڕاستەقینە دەزانن و ئەوە به قۆناغێکی کۆتایی و یەکجاری دەژمێرن که له ڕاستیدا متمانه و دڵنیابوون له بەرده‌وامی و هاوسەنگەریدا ئەرکێکی زۆر گرینگه.

کۆمەڵگای ئێمه له جێبەجێکردنی نوێکاری و چاکسازیدا لە بارودۆخیکی زۆر نائاساییدا هەڵکەوتبوو، داواکاریی به‌شداریی سیاسی ڕووی لە زیاتربوون دەکرد و پێویستی نیشاندەری سەرەتایی پەرەپێدانی سیاسی به بەشداریی سیاسی دەکرد، بەشدارییەک که خۆی هه‌ڵکەوتوو له ئامرازەکانی ڕێکخراویەکی زانا به‌کارهێنەر بێت.

ڕوانینێکی کورت به یاسای سیاسیی ئەم سەردەمەی وڵاتەکەماندا، نیشاندەری ئەوەیه که حیزبەکان به واتای ڕاستەقینه، بەم شێوەیه پێک نەهاتبوون، تەنیا هەندێک گرووپی سیاسی به ناوی حیزب له ڕۆژەکانی هەڵبژاردندا چالاکییان دەکرد و پاشان هێچ جۆره پێوەندییەکی ڕێکوپێک و وردیان پێکەوە نەدەما، بەم شێوەیە گەرکوو ئاسته‌نگێکانی حیزبه‌کان له ڕاستیدا حەل بێت و ڕێگای گەشەپێدانی سیاسی ئاسانتر دەبێت.

نەتەوەی کورد به تێپەربوون له ڕێڕەوی مێژوو و دوای سەدان ساڵ خەبات له دژی داگیرکەری و زۆرداری له سه‌نگەرەکانی بەرزی ڕزگاریخوازیی نیشتمان، به‌هۆی ئازادی و سەربەخۆیی، بەرگری له گەلی چەوساوەی وڵات، ئاڵای خەبات له دژایەتیی کۆنەپەرستی، زوڵم و زۆرداری و هۆکاره‌کانی داگیرکه‌ریدا، هەڵدا.

لەو سەردەمەدا بوو که بەرزایی داگیرکەران و دەستدرێژکاران له وڵاتی شۆڕشدا قارەمانانه تێکشکێندرا، ئەم مرۆڤه گەورانه که سەرهێندراو له بزووتنەوەی دژی زۆرداری، به خەباتی بەردەوام به‌هۆی پێشکەوتن و گەشاندنەوەی یەکەمین ڕێکخراوی زانا و ئاگادار و پاشان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به یاریدەر و سەرۆکایەتی ڕاگری بیری پێشکەوتنانەی کوردستان، قازی محەممەد و هاوڕێیانی دامەزرا.

یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئەمگناسیی نەتەوەی کورد لە کوردستان، سەرکۆمار شەهید پێشەوا قازی محەممەد بوو که به بەرگری له ئازادی و مافی بەرانبەری گەل، هەر له سەرەتاوه به تێپەڕبوون له ڕێبازی دژواری سیاسیدا چوو.

قازی محەممەد له ئاستی خەبات به هۆی بیر و ئامانجەکانی خەڵک و به‌هۆی ئازاری خەڵکی چەوساوەی کوردستان لەو کاتەدا وێڕای کەسانی زانا و بیرمەند لەنێو هێزه نیشتمانییەکان و کۆمەڵی خەڵک و بەتایبەتی لاوانی ڕۆشنبیر و وشیار و ئاشتیخواز و نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێردا بۆ دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو سەردەمەدا هەنگاوێکی سەردەمیانەی هەڵگرت و گەڵاڵەی ستراتیژی و بەرنامە و پرۆگرامی خەباتێکی زانستی و پێکهاتوو بۆ ڕزگاری له کۆیڶایەتی، زوڵم و زۆرداری، جیاوازی و هەژاری، نەخوێندەواری و نەزانین و به مەبەستی ئاسایشی خەڵکی چەوساوه و هزر و ڕوانگەی پەروەردەی زانیاری و کولتووری سیاسی، سڕینەوەی نەخوێندەواری و مافی ژنان، کار و خوێندن بۆ لاوان، خەبات له بەرانبەر هەر چەشنە زوڵم و جیاوازییەک، بەرگری له ئازادی و سەربەخۆیی لەنێو یەک ناوچە و سەنگەری نیشتمانی و پێشکەوتوودا، دژی بۆنەکانی کۆن و لەنێوچووی پاشایەتیدا، بنچینەیەکی گرینگی هەبوو، ئەم کردەوانە له بوارێکی خنکاو، کۆنەپەرست و زۆرداری، حکوومەتی ئەو کات و بواری نێودەوڵەتی له ئاستی گۆڕانکارییەکانی سیاسی له ناوچە و جیهان و هەڵسانی ڕزگاریخوازانه و جوولانەوە ئازادیخوازەکانەوە، له وڶاتی ئێمەدا پێک هات.

قازی محەمەد هەر له سەرەتای بناغەدانان و پێکهێنانی حیزبی دێموکراتدا، پێداویستی یەک حیزبی  پێشکەوتوو و دێموکراتیک به ستراتیژییەکی ئاسایش و گەشاندنەوەی نیشتمانی لەنێو هێزەکانی نەتەوە، هاوڕێ لەگەڵ بناغەکانی بەربەڵاو و پێکهاتوو له نوێنەرانی جۆراوجۆر، چاوەڕوانی ده‌کرد.

حیزب دوای دامەزراندنی، به گەڶاڵه و یاسای بنچینەیەتی و بڶاوکردنی ڕۆژنامه، ئاڵای ڔێگای خەباتی هەڵدا و کولتووری پێشکەوتنی بیرە بەرزەکانی نیشتمانپەروەری و ئاگاداریی سیاسی، فێری خەڵک کرد و توانی له ماوەیەکی زۆر کەمدا کۆمەڵگا بۆ لای ئامانجە بەرزەکانی گەلی چەوساوەی کوردستان ڕابکێشێت، ڕووناکبیرییەکانی قازی محەممەد هەر له سەرەتای دامەزراندنی حیزب سەبارەت بە پرۆگرامەکانی حیزب، له پێناو خەباتێکی نەتەوەییدا چڕوپڕ بوو.

به‌هۆی خێرایی شەڕ، خاکی کوردستان کە نیشتمانی ئێمەی کوردە، تێکەڵاوی خوێن کرد و بەم هۆکارەوە شەرمەزارییان لەنێوچاوانی خۆیان، ڕووشاند، قازی محەممەد ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵەکان له بیر و بۆچوونایەتی حیزب گرینگتر له هەر شتێک دەزانی.

قازی بە بەرنامەیەکی گونجاو و بەدیهێنەر به ڕێبەرایەتیی یەکگرتوویی و پەرەسەندنی زنجیره ڕێکخراوەکانی حیزب له ناوچه جۆراوجۆر و جیاوازەکانی کوردستان و پێکهێنانی ڕێکخراویەکی کۆمەڵایەتی و بناغەدانانی کۆماری سەربەخۆی کوردستان به بنکەیەکی بەربڵاو و به بەشداریی خەڵک له دیاریکردنی داهاتوویان یەکگرتوویی نەتەوەکان و ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک، گەشەدانی زانیاری، دووپاتبوونەوەی خەبات بۆ سڕینەوەی نەخوێندەواری، ناردنی لاوان به هۆی خوێندنی باشتر بۆ دەرەوەی وڵات، بەربەرەکانی بە هۆکاری لەنێوبردنی زوڵم و زۆرداری، هەژاری و نەخۆشی، نادادپەروەری، ژێرپێنانی یاسا و بیر و باوەڕە ئایینییەکان و بەربەرەکانی بۆ پاراستنی مافی شارومەندی، بووژانەوەی مافی ژنان و خەبات له ڕێگای یکگرتوویی نەتەوەیی و ئاشتیی بەردەوام له وڵاتدا، له بایەخەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.

ئەم گۆڕانکارییە که به قازانجی نەتەوەکانی وڵات بوو، بۆ دیکتاتۆری پاشایەتی، تاقەتپڕووکێن بوو، هەر بەو هۆیەش لە گۆڕەپانێکی نادادوەر و نادادپەروەردا دژی دەستەڵاتداری مرۆڤایەتی ڕاوەستا، ئەم جۆره که گەڕانەوەی نێوخۆیی دژی کۆماری سەربه‌خۆییخواز هەستان و جارێکی تر کوردستانیان به شوێنی خۆپیشاندانی زۆرداران، نەخشاند و گونجێندرا، به‌هۆی خێرایی شەڕ، خاکی کوردستانی ئێمەیان، تێکەڵاوی خوێن کرد و بەم هۆکارەشەوە شەرمەزارییان لەنێوچاوانی خۆیان، ڕووشاند و شەرمەزاریی مێژووییان بەناوی خۆیانەوە تۆمار کرد.

دوژمنانی کورد تاوانی زۆریان خولقاند و ڕەشەکوژی و کۆمەڵکوژیی زۆریان لە کوردستاندا کرد، بەڵام نەیانتوانی بیر و باوەڕی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکرات لەنێو بەرن، تا ئێستاش ئاڵای خەباتی حیزبی دێموکرات له لووتکەدا شەوقەکانی مێژووی تێکۆشانی گەلی ئازاد و ڕەسەنی کوردستان و بەرزایی ئامانج و ئاواته‌کانی نەتەوەی کورد، له ناوچەکە و جیهاندا، شانازی بکات و بەردەوام دەمێنێتەوه.

ئەم فێرگەیەی که به دەستی بەهێزی پێشەوای شەهید و نەمر قازی محەممەد دامەزراوە، هەمووکات دەنگی ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی گەلی کوردستان دەزرینگێتەوه و له ڕێگاکانی گران و به زەحمەتی خەبات و لە هەر کاتدا به سەربەرزییەوه تێدەپەڕێت، ئاڵای ئامانجەکانی گەلی چەوساوەی کوردستان لهسەر بەرزایی ئاواتەکانی خەڵک و لووتکەکانی سەرکەوتن، جارێکی تر بەرز دەکەین.

خەبات درێژەی دەبێت و بێگومان له خەباتێکی هاودەنگ و هاوبەشدا به یەکیەتی و یەکگرتووییەکی ڕاست، بهدڵنیاییەوه سەردەکەوین.

پیرۆز بێت ٧٤مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ئامانجەکانی حیزبی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان شاد بێت.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.