
کوردستان میدیا: لە شار و گوندەکانی کوردستاندا، بەردەوام ڕۆژی شەهیدان، وەکوو هێما و بەردەوامیی خەبات و بەرخۆدانی نەتەوەی کورد، بەرز ڕادەگیرێت
باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەپێدانی ڕێگایانە (لە فەرمایشەکانی دوکتور قاسملوو)
لە لایان ئەندامان و لایەنگران و تێکۆشەرانی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقزدا، لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا و هاوڕێ بەوەفاکانی، لەگەڵ حیزبەکەمان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی پەیمان نوێ دەکەینەوە، کە درێژەدەری ڕێگەی پڕ ڕێبواری هەموو شەهیدانی کوردستان بەتایبەت پێشەوای هەمیشە زیندوو و دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی بین و هەتا دوادڵۆپی خوێنمان دەست لەم ڕێگایە هەڵ ناگرین، یان سەردەکەوین یا دەمرین.
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی کوردستان!
کوردستان هەر ئاوەدان بێت!