کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە کانادا بەرز ڕاگیرا

18:33 - 17 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە تۆڕێنتۆی کانادا بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی،کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەلاتی کانادا، بە هاوکاریی ناوەندی ماڵیی کورد لە تورێنتۆ ڕێوڕەسمێکیان بە بەشداریی دەیان بنەماڵەی شەهید و ئەندامانی حیزبی و هەروەها نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکان بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ‏کرد.

دواتر پەیامی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا لە لایەن تاهیر دەرویژەوە پێشکەش کرا.

پاشان کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا، هێمای ڕێزلێنانیان کە لە لایەن بەشی کۆمەڵایەتیی حیزبەوە ئامادە کرابوو، پێشکەش بە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکە کرد.

بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەوە چەندین حیزبی کوردستانی پەیامیان ئاراستەی ڕێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتین لە:
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
ـ ماڵی کورد لە تۆرێنتۆ

14368.jpg