بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەچێت.
بۆ سێهەمین جار و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری نەغەدە لە "گەڕەکەکانی ئازەری نشین، کۆڵانەکانی ئاموزشگای دێهقان، کۆڵانەکانی قوتابخانەی ئازادی، کۆڵانەکانی قوتابخانەی ئێرشاد، مەیدانی کاویان، مزگەوتی حاجی عەزیز، کۆڵانی دوکتور لوتفی، گەڕەکی تالاری نەورۆز، فەلەکەی محەممەد هەوراز، قوتابخانەی ڕەجایی، مەیدانی سیگاران، کۆڵانی سەید عەبدوڵڵا کەماڵی، گڵکۆی محەممەد هەوراز و دەوروبەری، سوڵتان یاقووب و حەوت کانی" چالاکی ئەنجام دراوە.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گەرگوولی خوارێ و دوای ڕازاندنەوەی گڵکۆی شەهید ڕەحیم گەرگوولی بە ئاڵای کوردستان پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
لە پیرانشار تێکۆشەردانی دێموکرات لە: "قوتابخانەی حەجاجی، قوتابخانەی مامۆستا هەژار، مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم، سێڕێیانی فەرهەنگ، کەمەربەندیی ئیمام جومعە، قوتابخانەی شور، گوندەکانی بێکۆس، کانی ئەشکەوت، کەوپەڕ، نێوان قەبری حوسێن، زێوە، کۆنەلاجان و کاسوورەدێ، جادەی سەردەشت قوتابخانەی شەوانەڕۆژی، پشت دادگوستەری و شەقامی بەهەشتی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە مەهاباد ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتییە لە: "مەیدانی مەلاجامی، شەقامی ئاشی مام ئەحمەدی، مەیدانی تەڕەبار، پاڕکی خەبەرنیگار، سەنجانئاوا، فەرهەنگیان، دەوروپشتی نەخۆشخانەی کۆن، شەقام و کەمەربەندیی محەممەد قازی، بەنداوی مەهەباد، کێوی خەزایی و گوندی لەج".
لە مەریوان پێشمەرگەکانی شار لە "ناوەندی تەندروستیی ژمارە چوار، زرێبار، هۆتێل زرێبار و قوتابخانەی گوندی مووسک" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە شنۆ لە شارۆچکەی نەڵۆس، گوندەکانی باب خاڵاوێ و چەپەراوێ، دەشتەبێڵ، سێڕێیانی کانی سپی، سەیرانگای عەینە ڕۆم، ڕێگای شنۆ بۆ ورمێ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو، هەروەها لە سینگان تەقەی خۆشی کراوە.
له شاری شوێشه و ناوچەی کەڵاتەرزان لە "بلواری قاسملوو، کۆڵانەکان، نێو ماڵەکانی شوێشه، گوندەکانی ناوچەی کەڵاتەرزان، تەوار، خرۆسە، عەلی ئاوا، کەڵاتێ، جادەی سنه بۆ مەریوان، جادەی شوێشه بۆ نەگڵ و هەروەها گوندی نجێ سەر بە ژاوەرۆی سنە" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
لە گوندی تەنگیسەر بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو، ئەو شوێنانەی چالاکیی لێ کراوە بریتییە لە: "کتێبخانەی مامۆستا قانع، قوتابخانەی دەورەی سەرەتایی و ناوەندی، تەعمیرگاکان ، دووکانەکان، کۆڵانەکان، مزگەوتی جامیع و مزگەوتی حەزرەتی عومەر".
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە تەنگیسەر پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیە: "ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار لە گوندی تەنگیسەر بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان واتە ٢٦ی سەرماوەز پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دەکەین و لەم ڕۆژە پیرۆزەدا ئامادەیی خۆمان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی و نیشتمانی دەردەبڕین بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمنانی گەلی کورد و هیوادارین کە هەموو خەڵکی کوردستان بەپێی توانا و لە شوێنی خۆیان بەشدار لە خەباتی نوێ واتە ڕاسان ببن. بژی کوردستان، بژی پێشمەرگە، سەرکەوێ ڕاسان".
لە بانه بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
لە بۆکان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە لە: "گەڕەکی کوڵتەپەی بۆکان، کۆڵانەکانی ناڵەشکێنە، مەزاری مامۆستا زیرەک، کۆڵانەکانی شەهامت و پشت سامان، شەقامی وەرزش، کۆڵانەکانی پشت پۆمپی بێنزینی ئیلخانی زادە، کۆڵانی پشت فەرمانداری، کووی بێهداری، شەقامى ٥٥، شەقامى سەردار، بلوارى قاسملوو، دەوروبەری تالاری موژگان، تێرمیناڵی گەورەی شار، پۆمپی گازی شارەوانی، ئیستەخر و سۆنای ئابشار" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو، هەروەها ڕاستەوخۆ تراکت و پۆستێر بە خەڵک دراوە.