کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕۆژهەلاتی کەنەدا بەرز ڕاگیرا

15:20 - 25 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕۆژهەلاتی کانادا بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە لایه‌ن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕرۆژهەلاتی کەنەدا ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستان لە شاری سێت کاترین بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەیکوردستان بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب وساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواترڕەحیم بیهرووز، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەلاتی کانادا پەیامێکی بەم بۆنەیەوەپێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێووڕەسمەدا، شارەداری شاری سێت کاترین والترسێندزێک پلە و پێگەی پێشمەرگەی بەرز نرخاندو پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە بەشدار بوان کرد.

کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربوان کۆتایی پێهات.

12914.jpg