کوردستان میدیا: خاکیپۆشانی شار لە پیرانشار و ناوچەی لاجان، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سوێند بە خوێنی شەهیدان، بە خاکی پیرۆزی کوردستان، بە ئاڵای کوردستان، ئەی شەهیدان، هەتا بەدیهاتنی ئامانجتان دەست لە ڕێگاتان هەڵ ناگرین.
سڵاو ڕێز؛
وا سەرماوەز هات، سەرماوەزی دەها ساڵی ڕابردوو، سەرماوەزێک کە ئاڵای بەرزی کوردستان و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانی تێدا بەرز ڕاگیرا.
۲٦ی سەرماوەز لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان، کادر و فەرماندە شێرەکان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، بنەماڵەی خۆڕاگری زندانییانی سیاسی بەرز و پیرۆز بێت.
ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "پیرانشار" و ناوچەی "لاجان"، لەو ڕۆژە پیرۆزەدا، لە ٢٦ی سەرماوەز، لەگەڵ هەموو شەهیدان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە ئەو جێژنە ئاخرین جێژنە کە ئێمە بە نهێنی کار بکەین.
ئێمە پەیمان دەدەین، ۲٦ی سەرماوەزی ساڵی داهاتوو، بە ئازادی لە ڕۆژهەڵاتێکی ئازاد جێژنی سەرکەوتن و ۲٦ی سەرماوەز لەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵات بگرین.
جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ باوەشی نیشتمان بگەڕێنەوە،
ئەو خۆفرۆشانەی دەست لە چەک بۆ ڕێژیم هەڵ نەگرن، چارەنووسیان لە حاسڵە شێت باشتر نابێت.
بژی حیزبی دێموکرات
بژی پێشمەرگە
سەرکەوتن بۆ کوردستان
ئازادی بۆ ڕۆژهەڵات
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئاخوندی
مەرگ و نەمان بۆ خۆفرۆشان