کوردستان میدیا: دەوڵەتی توركیە کە ماوەیەک پێش خۆی ئامادە دەکرد هێرش بکاتە سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، ئێستا دەیهەوێت هێرشی خۆیی بە کردەیی بکات.
ئاژانسى هه‌واڵدەریی "ڕۆیتێرز" ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، بڵاوى كردووه‌ته‌وه، توركیه بابه‌تى هێرشكردنه سه‌ر کوردستانی ڕۆژئاو له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا و ڕووسیە تاوتوێ ده‌كات.
لەو ڕاپۆرتەدا بە سەرنجدان بە قسەکانی وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیە هاتووە کە ئانکارا له‌باره‌ى ئامادەکاری بۆ هێرشکردنەسەر کوردستانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئا‌مریكا و ڕووسیە ئەو بابەتە تاوتوێ دەکات.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیه له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاشكراى کردووە کە هێزه‌كانى توركیه و ڕووسیه به نیازن هێز بنێرنه شارۆچكه‌ى ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له باكوورى سووریه، هەتا چاودێریى لەسەر ئەو شارە بکەن، چونکە ئەم شارە له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى کوردەکان دایە.
ماوه‌یه‌ک پێش توركیه هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر کوردستانی ڕۆژئاوای ده‌كرد، به‌ڵام دواى ڕاگه‌یاندنى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئا‌مریكا له سووریه، توركیه خه‌ریک بوو پڕۆپاگه‌نده‌ى بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى ئارام ده‌كرد، ئێستایش دووباره به‌رپرسانى نیزامیی توركیه باس له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن كه تورکیە به "ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات" ناوى ده‌بات.
له ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوو ئامریکا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوكاریی نیزامیی به كورده‌كانى کوردستانی ڕۆژئاوا ده‌دات.
هەتا ئێستا واشنتۆن هاوکاریی کوردی لەو بەشەدا لە کوردستاندا کردووە بەڵام ئەوەیکە لە داهاتوودا هاوکاریی کورد دەکات یا نا؟ چالاکانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕن کە واشنتۆن هەتا ئێستا ڕێى به خۆى نه‌داوه له ڕووى سیاسییه‌وه دان به ده‌سه‌ڵاتى خۆبەڕێوەبەریی كورد لە سووریەدا بنێت که ئه‌مەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تورکیە په‌یه‌ده به به‌شێكى جیانه‌كراوه له پ.ک.ک ده‌زانێت.