کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆیتێرز: شیرکەتی"هواوی" دوای پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، چالاکییەکانی لە ئێران درێژەی هەیە

12:48 - 15 جۆزەردان 2720

بەڵگەکانی شیرکەتی "هوا‌وی" لە ساڵی ٢٠١٠دا نیشانی دەدات کە ئەم شیرکەتە بەشیوەی ڕاستەوخۆ لە ناردنی کەرەستەی کامپیوتێر کە لە ئامریکا بەرهەم هاتوون، بۆ ئێران نێردراون کە ئەمە  پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانه.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بەپێی هێندێک بەڵگەی نوێ کە لە سەر شیرکەتی هواوی بەدەستی هێناوە، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ساڵی ٢٠١٣ دوای ئاشکرابوونی پەیوەندیی بەڕێوەبەریی ماڵیی هواوی لەگەڵ شێرکەتی '' سکای کام'' کە هەوڵی دابوو کەرەستەی کامپیوتێریی ئامریکایی بە ئێران بفرۆشێت، هواوی هەوڵی داوە ئەم پەیوەندییە بشارێتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شیرکەتی هواوی بەردەوام هەوڵی داوە شیرکەتی ''سکای کام'' وەکوو شیرکەتێکی بازرگانیی سەربەخۆ لە ئێران بناسێنێت، بەڵام بەپێی بەڵگەکان شیرکەتی هواوی شیرکەتی ''سکای کام'' کۆنترۆڵ دەکات.

دادستانی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە شیرکەتی هواوی و بەڕێوەبەری ئەم شیرکەتە بە کەڵکوەرگرتن لە ڕێگا نایاساییەکان هەوڵیان داوە کاڵا و فەناوەرییەکانی ئامریکایی لە ڕێگای شیرکەتی ''سکای کام'' بۆ ئێران هەناردە بکەن و داهاتەکانی ئەم مامەڵانە بە فڕیودانی بانکیکی نێونەتەوەیی بۆ دەرەوە هەناردە بکەن.