کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆیتێرز: مەلا "هبەتوڵڵا ئاخوندزادە" ڕێبەری تاڵبان مردووە

19:13 - 13 جۆزەردان 2720

بڵاڤۆکی فارن پالیسی (Foreignpolicy) بڵاوی کردووەتەوە، مەلا "هبەتوڵڵا ئاخوندزادە" ڕێبەری تاڵبان گومانی ئەوە هەیە  بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیان لەدەست دابێت.

ئەو بلاڤۆکە ئامریکاییە ماوەیەک پێش باسی لە تووشبوونی مەلا هەیبەتوڵڵا  بە نەخۆشیی کۆڤید ١٩ کردبوو و  لە دواهەمین ژمارەی خۆیدا نووسیویەتی ناوبراو لە ڕەوتی چارەسەریدا گیانی لەدەست داوە.

"محەممەد عەلی جان ئەحمەد" یەکێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی تاڵبان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بلاڤۆکی فارن پالیسی وتبووی: "ڕێبەری ئێمە نەخۆشە بەڵام لە ئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت."

"مەولەوی ئەحمەدی"ـش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاخوندزادە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە بەڵام باسی لە شوێنی خەوێندرانی نەکردووە.

بلاڤۆکی فارن پالیسی پێشترلە ڕاپۆرتێکی خۆیدا بڵاوی کردبووە کە ڕێبەری باڵای تاڵبان تووشی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا کوڕەکەی مەلا عومەر دامەزرێنەری تاڵبان وەکووڕێبەری کاتی کاری بەڕێوەبەریی ئەم گرووپە دەکات.