کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆیشتن بۆ زانکۆ لە کوردستان و ئێران بازاڕی نەماوە

12:15 - 7 خەرمانان 2721

لە کوردستان و ئێراندا خوازیارانی شیاو بۆ هەڵبژاردنی ڕشتە بۆ خویندن لە زانکۆ پاشگەز بوونەتەوە.

لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی ئەو ڕەوتە دەستی پێ کردووە و بە جۆرێک کە لە ساڵی ٩٠دا ٧٥ لەسەد خوازیاری هەڵبژاردنی ڕشتە بوونە و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی گەیشتووەتە ٤٨ لەسەد.

"فاتمە زەڕین‌ئامیزی" وتەبێژی ڕێکخراوی هەڵسەنگاندنی ڕێژیمی ئێران هۆکاری ئەوەیکە نیوەی خوازیاران ڕشتەیان هەڵنەبژاردووە ئەوەیە کە" بەشێک لە خوازیارانی ڕشتەی زانست بەو ئەنجامەی کە دڵخوازی خۆیان بووە نەگەیشتوونە و ناتوانن ڕشتە پڕ لایەنگرەکەن هەڵبژێرن، لە هەڵبژاردنی ڕشتە پاشگەز بوونەتەوە".

هەر لەو پێوەندییەوە "کامڕان محەممەدخانی" مامۆستای زانکۆ هۆکاری ئەسڵیی هەڵنەبژاردنی ڕشتەی گەڕاندووەتەوە بۆ" نەبوونی هاندەر لە کۆمەڵگا و دابەزینی سەرنج ڕاکێشبوونی خوێندن لە زانکۆ".

 هەروەها وتوویەتی نەخۆشییەکی زانستی لە کۆمەڵگادا بوونی هەیە کە هۆکارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ سەر دۆخی "کولتووری، کۆمەڵایەتی، پێشە و داهاتووی ناڕوون" کە لاوانی ئێمە لەگەڵی بەرەوڕوونە.

کاربەدەستانی ڕێژیم سەرەڕای ئەوەیکە ئاگاداری ئەو دۆخەنە و هۆکارەکانی دەزانن هیچ هەوڵێک بۆ چاکسازیی دۆخەکە نادەن.