کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ڕیاز" و "ئورشەلیم" لە ڕێککەوتن نزیکتر دەبنەوە

11:03 - 11 سەرماوەز 2720

هەوڵەکانی دوڵەتی عەرەبستانی سعوودی بۆ سازان لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر بە کردەیی دەبێت و ئەمجارە سعوودییە هەرێمی هەوایی خۆی بۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل کردەوە.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" ئەم هەوڵەی عەرەبستان و ئورشەلیمی بۆ ڕێککەوتنی یەکجارەکی پشتڕاست کردووەتەوە.

بڕیارە "جراڵد کۆشنێر" ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی عەرەبستان بکات و لەبارەی هەندێک پرسی تایبەت بە ناوچەکە کۆ ببنەوە.

پێشتر "دەیوید فریمەن" باڵوێزی ئامریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ڕێژیمی ئێران لە ڕێککەوتنی ئاشتی توڕەیە لەبەر ئەوەیکه ئەم ڕێککەوتنە هۆکاری سەرەکییە بۆ داڕمان و شکستی ئێران.

"دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە پێنج یان شەش وڵات لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن. ئەگەری ئەوە هەیە فەلەستین یەکێک لەو وڵاتانە بێت کە لە کاتێکی گونجاودا لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتن واژۆ بکات.