کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕیاز: ڕێژیمی ئێران کۆسپێکه لە بەردەم چارەسەریی کێشەی سووریە

18:06 - 25 بەفرانبار 2720

"فەیسەل بن فەرحان" وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاندووە، ڕێژیمی ئێران پێویستە فەلسەفەی ڕۆڵی خۆی لە ناوچەدابگۆڕێت و دەست لە ئاژاوەگێڕییەکانی هەڵبگرێت.

 وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە سەفەرێکدا بۆ ڕوسیە باسی لەوە کردووە ئێران بۆ گرووپی "ئەنساروڵڵا" لە یەمەن چەکوچۆڵ دابین دەکات و ئەو گرووپە هێرش دەکاتە سەر "عەرەبستانـ"ـیش.

"بن فەرحان" لەو سەفەرەیدا باسی لەوە کردووه؛ بوونی ئێران لە سووریە پێش بە چارەسەریی قەیرانی سووریە گرتووە.

"سێرگێی لاورۆڤ" وەزیری کاروباری دەرەوەی "مۆسکۆ" لەبارەی قسەکانی "بن فەرحان" جەختی کردووەتەوە کە مۆسکۆ لە نیگەرانییەکانی عەرەبستان بەنیسبەت ئێرانەوە تێدەگات.

ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لە ناسەقامگیری و تێکدانی ئەمنییەتی وڵاتانی ناوچە و پشتیوانیی ئەو ڕێژیمە لە گرووپە توندڕەوەکان بەردەوام ڕەخنە و ناڕەزایەتی بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە.