کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕیپۆرتێری تایبەت لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەردەوام دەبێت

14:17 - 3 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چلەمین دانیشتنی خۆیدا، بەردەوامبوون لە ئەرکی پێسپێردراوەکانی بە ڕیپۆرتێر تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پێ ڕاگەیاند.

ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە چلەمین دانیشتنی خۆیدا، بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، ئەرکی ''جاوید ڕەحمان''، ڕیپۆرتێری تایبەت بە  مافی مرۆڤ لە ئێرانی بۆ ماوەی ساڵێکی تر بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا درێژ کردەوە.

ئەو بڕیارنامەیە بە ٢٢ دەنگی ئەرێنی و ٧ دەنگی نەرێنی و ١٨ دەنگی بێلایەن، لە لایەن ئەنجومەنی مافی مرۆفی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.

لەو پەیوەندییەدا، جاوید ڕەحمان، ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە ٤٠ـەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا، لە مانگی ڕەشەمەدا باسی لە سەرکوتی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە لایەن دامەزراوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران، دەسبەسەرکردنەکان بە شێوەی نایاسایی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی گەلانی ئێران و سەرکوتی چالاکانی سیاسی- مەدەنی بەتایبەت گەلی کوردی کردبوو.