
سەرپەرستی پێشووی ئیتلاعاتی نەتەوەیی ئامریکا ڕەخنەی لە کۆمپانیای تویتێر گرتووە کە نابێ ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئیزن بدات کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە کەڵک وەربگرن.
"گرنێل'' باسی لەوە کردووە، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە تویتێر کەڵک وەردەگرن، بەڵام ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە هیچ هەوڵێکی دژی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران نەگرتووەتە بەر.
مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ کۆشکی سپی بەهۆی ئەوەیکە "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران تویتێکی دژی ئیسرائیل بڵاو کردبووەوە و ڕەخنەی لە کۆمپانیای تویتێر گرت.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامە دژی ئیسرائیلییە، کۆشکی سپی لە پەیامێکی تویتێریدا بڵاوی کردەوە، تویتێر ئیزن دەدات تێرۆریستەکان، دیکتاتۆرەکان و کەسانی دوژمن لە تویتێر کەڵکاوەژۆ وەربگرن.
پێشتر سێناتۆر "تێد کروز" لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ "جەک دۆرسی"، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای تویتێر، داوای لە ناوبراو کردبوو کە دانی خزمەتگوزاری بە "خامنەیی" و "زەریف" ڕابگرێت.
لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵی ڕابردوودا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئیسنتاگرام، تویتێر، فەیسبووک و یووتیووب، بەهۆی پێشێلکردنی یاسا و ڕێساکانی ئەو کۆمپانییانە لەلایەن ڕێژیم و کاربەدەستەکانیەوە، چەندین پۆستی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیان سڕیوەتەوە و زیاتر لە سەدان لاپەڕە و کەناڵی تایبەت بە ڕێژیم و کاربەدەستەکانیان ڕەش کراونەتەوە.