کوردستان میدیا: تێکۆشەران و ڕێبورانی ڕێگای ئازادی لە مانگی خاکەلێوەدا، مانگی شەهیدکردنی پێشەواکان سەردانی مەزاری ڕێبەرانی کۆماری کوردستانیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لاوان، کیژان و کوڕان، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە جێژنی نەورۆزدا سەردانی گڵکۆی "پێشەوا قازی محەممەد، سەیف و سەدری قازی"یان کرد.
قارەمانی دێموکرات و ڕێبورانی ڕێگای ئازادی، لەو سەردانەدا بۆ سەر مەزاری پێشەواکان وێڕای پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان بەڵێنیان نوێ کردەوە کە هەتا دوایین هەناسە و ساتەکانی ژیان وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانەوە دەبن.
دادگایی کردنی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له به‌فرانباری ١٣٢٥ی هه‌تاوی به شێوه‌ی نهێنی ده‌ستی پێ‌کرد. پێشه‌وا قازی له دادگا فه‌رمایشییه‌کانی رێژیمی شادا به وره‌وه به‌رگریی له خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌ی کرد ئەگەرچی کاربه‌ده‌ستانی نیزامیی دادگا هه‌وڵی زۆریان دا که قازی محه‌ممه‌د بێننه سه‌ر ئه‌و بـڕوایه که په‌شیمانی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئازایانه دادگا فه‌رمایشییه‌کان به چۆکدا هێنا.
ڕێکه‌وتی ٣ی رێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له به‌ناو دادگاکانی رێژیمی شاهه‌نشاهیداحوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و له به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که کۆماری تێدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران.