کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێبازی شەهیدان لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە درێژەی پێ دەدرێت

18:04 - 26 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: پۆلێکی دیکە لە کیژان و کوڕانی شۆڕشگێر، دوای تێپەڕکردنی دەورەی سەرتایی پێشمەرگە لە چیاکانی کوردستان، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتییان پۆشی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز، دەورەی ٢٤٠ی سەرەتایی پێشمەرگە بەڕێوە چوو و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێڕ و دەروەستی کوردستان پەیوەست بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە بوون و چەکی بەرگری لە خاک و شەرەفیان لە شان کرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر ڕاپۆرتی ئامووزشیی دەورە لەلایەن یەکێک لە مامۆستاکانی فێرگه، خوێندرایەوە و کار و چالاکییەکانی ئامووزشیی دەورە بۆ بەشداران خوێندرایەوە.

پاشان نەفراتی یەکەم هەتا سێهەم لە بواری نەزم و دیسیپلین و وانەکان کە پلەیان بەدەست هێنابوو، خەڵات کران.