کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێبازی قاسملوو بەردەوامە

12:14 - 10 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە پیرانشار، بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی دوکتور قاسملوو دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە دەشتی لاجانی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار، بە نووسینی وتەکانی دوکتور قاسملوو، پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەل ڕێبازی ئەو ڕێبەرە نەمرەی گەلی کورد دووپات کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە پەسوێ، بە نووسینی ئەم وتەیە کە "ئێمە لە شەڕ و ئاشتیدا سەردەکەوین"، ئەمەگداری و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبەری هەمیشە زیندوو دوکتور قاسملووی نەمر، دووپات کردەوە.