کوردستان میدیا: ڕۆڵە چاونەترسەکانی ڕێبازی شەهید دوکتور قاسملوو، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی، یادی ٢٢ی پووشپەڕ بەرز ڕادەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵە چاونەترسەکانی دێموکرات، بۆ جارێکی دیکە لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی تێرۆرکردنی ڕێبەری بلیمەتی گەلی کورد، بەڕێوە برد و بێزاریی خۆیان بەرانبەر بەو کارەساتە لەبیرنەکراوە، دەربڕی.
شەوی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، بوێرانی دێموکراتپەروەر، لەسەر جادەی گوندەکانی "نەناس و نازناز"ی ناوچەی "دۆڵی ورمێ"، بە نووسینی دروشمگەلێک وەک: "ڕاسان درەوشانەوەی بیری ئازادیخوازیی شەهید قاسملوو"، "بژی حیزبی دیموکرات" و "کۆماری ئیسلامی دامەزرێنەری تێرۆریزمی دەوڵەتی"، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی قاسملووی شەهید دەربڕی.
هەروەها شەوی ١٣ لەسەر ١٤ی پووشپەڕ، قارەمانانی دێموکرات، لە چەند شوێنی جیاوازی شاری "مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەری"، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر مەزاری "سارم بەگی موکری"، یەکێک لە گەورەپیاوانی مێژووی کورد، ئەو ڕۆژەیان یاد کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی لێ ئەنجام درابوون، بریتین لە: " بازاڕچەی ئەسغەری، شەقامی ئازادەگان، شەقامی موکریان، پارکی میللهت، شهقامی پهرستار، حەساری نەخۆشخانە، شهقامی گۆڕستانی شار، وروودیی تاقهدار، سێڕاکانی گوندی کانی حاجی مامیان، گوندی ئامێد، گوندهکانی ئافانو میریسێ و ههمزاوا، گوندەکانی سێلم ساغوڵ و کهوتەر، گوندهکانی دێبۆکر و برایمە، شیلانان و بهری قوتابخانەی مەھاباد".
هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، خاکیپۆشانی مەتەرێزی شار لە شاری شنۆی حەماسەخولقێن، لە چەند شوێنی ئەو شارەدا وەک: "دەوروبەری پۆمپی بێنزین، ڕەحیم ئاوا و سەلیم ئاوا" و هەروەها لە تەواوی کۆڵانەکانی گوندی "سۆفیانـ"ـی شاری شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ و هەروەها نووسینی دروشمگەلێکی وەک: "کۆماری ئیسلامی ماکەی تێرۆریزم"، "بیری قاسملوو چرای ڕێی خەباتمانە" و "بژی قاسملوو"، ئەو ڕۆژەیان یاد کردەوە.
هەروەها، تێکۆشەرانی دێموکرات، ڕۆژی هەینی، ١٤ی پووشپەڕ، لە شاری نەغەدە، لە گوندی "چەقەڵ مستەفا"، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی شەهید دوکتور قاسملوو، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر ئەو ڕۆژەیان یاد کردەوە.
لە ناوچەی "لاجانـ"ـی سەر بە پیرانشاریش، لە گوندەکانی، "خورینج، ڕێگای نێوان کانی مەلا و کانی بداغ"، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو و چاونەترسانی دێموکرات ئەمەگداریی خۆیان بەرانبەر بەو ڕێبازە دەربڕی.