کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێبەری مارونییەکانی لوبنان: داوا لە ئازادیخوازان دەکەم، دژی ڕێژیمی ئێران یەک بگرن

17:52 - 18 بەفرانبار 2721

"فارەس ئانتوان سەعید" ڕێبەری مەسیحییە مارونییەکانی لوبنان و کۆمەڵێک لە کەسایەتی، ڕووناکبیر و چالاکانی سیاسیی ئەو وڵاتە، شورایەکیان بۆ کۆتاییهێنان بە هێژمونیی ئێران بەسەر لوبنان پێک هێناوە.

ناوبراو وتوویەتی: "کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا بە تایبەت وڵاتانی عێراق، سووریە، لوبنان و یەمەن بە یەککگرتوویی ئەو وڵاتانە و بەرپەرچدانەوە و دژایەتیی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بەستراوەتەوە بۆ ئەوەی سەروەریی نەتەوەیی و نیشتمانیی وڵاتی خۆیان بە دەست بێننەوە".

پرۆژەی "هەناردەکردنی شۆڕش" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دوای چل ساڵ بە دەستێوەردان و تێکدانی دۆخی وڵاتانی ناوچە تەواو بووە و ئەو پرۆژەیەش لە ڕێگای گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا بەڕێوە چووە کە لە لوبناندا "حیزبوڵڵا" خەریکە ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت.

"شورای نەتەوەیی بۆ کۆتاییهێنانی داگیرکردنی لوبنان لەلایەن ڕێژیمی ئێران" کە ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی دەست بە کار دەکات، بۆ کۆتاییهێنانی دەستێوەردانەکانی ئێران و گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات.