کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەندامانی ناوەندی سیاسی و دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو و لە کۆبوونەوەیەدا باس لە کۆمەڵێک پرسی گرینگی کوردستانی و جیهانی کرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، كاتژمێر ٩ی به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ناوه‌ندی سیاسی و ده‌سته‌ی كارگێڕیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان، ده‌ستی پێكرد.
دوای ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه، "مسته‌فا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكرات، ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی باس كرد.
"هیجری" له یه‌كه‌م بڕگه‌دا ڕاپۆرتێكی سیاسی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی ناوچه، ئێران و كوردستان، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماریی ئا‌مریكا و هه‌ڵبژێردرانی جۆ بایدێن، به‌رده‌وامیی دۆخی ناله‌باری ئابووری و سیاسی له ئێران، كوژرانی به‌رپرسی باڵای پرۆژه‌ی چه‌كی ناوكیی ڕێژیم، دوایین كاردانه‌وه و پێشهاته‌كانی دوای گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و گرژییه‌كانی ناوچه‌ی باس كرد.
دوای قسه‌كانی ناوبراو، به‌شدارانی كۆبوونه‌وه به تێر و ته‌سه‌لیی له‌سه‌ر بابهتهكان تێبینی و ڕای خۆیان باس كرد و ڕاپۆرته‌كه وه‌كوو ڕاپۆرت و ڕای ڕێبه‌ریی حیزب په‌سند كرا.
له‌و ڕاپۆرته سیاسییه‌دا لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات باسی له‌وه كرد كه دوای هاتنه‌سه‌ركاری ئیداره‌ی نوێی ئا‌مریكا، سه‌رۆكی نوێ و تیمه‌كه‌ی، هه‌م له‌و گوشارانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی دانڵد ترامپ بۆ ئێرانیان هێنابوو كه‌ڵک وه‌رده‌گرن و هه‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئورووپاییه‌كان و له‌وانه‌یه وڵاتانی عه‌ره‌بیی خه‌لیجیش له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نوێیان هاوئاهه‌نگ بكه‌ن و به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و هاوئاهه‌نگی، ڕێژیمی ئێران ناچار بكه‌ن كه هه‌م ڕێككه‌وتنه ناوكیهكه جێبه‌جێ بكا و هه‌م ده‌ستی له ناوچه كورت بكه‌نه‌وه و به‌تایبه‌ت پرۆژه مووشه‌كیه‌كه‌ی سنووردار بكه‌نه‌وه.
ڕاپۆرتە سیاسیه‌كه وێڕای لێكدانه‌وه‌ی زانیاری و شیكارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئێران و كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه ڕێژیمی ئێران زیاتر له جاران به‌ره‌و داكشان ده‌چێ و ناڕه‌زایی نێوخۆیی و گوشاری خه‌ڵک؛ هه‌روه‌ها شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی نێو بانده‌كانی ڕێژیم و گوشار و دیپلۆماسیی هاوئاهه‌نگی جیهانی به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی ده‌با كه ته‌سلیم ببێ و له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا دۆخی ڕێژیم له نێوخۆ زۆر لاوازتر ده‌بێ و ده‌ره‌تانی خه‌باتی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی زۆرتر ده‌بێ.
ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها باسی له دۆخی ئوپۆزیسۆنی ئێران و هێزه‌كانی كوردستان و پێویستیی خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناخی به‌رده‌م كردبوو و له‌وباره‌وه ڕێنوێنیی پێویست بۆ ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كان درابوو كه له‌و پێناوه‌دا كار و به‌رنامه‌كانیان ڕێک بخه‌ن.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌سه‌ر ڕه‌وتی دیالۆگی تایبه‌ت به پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات و دانیشتنه‌كانی هه‌یئه‌ته‌كانی دیالۆگ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموكراته‌كان كرا و له‌و باره‌وه وێڕای پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی هه‌یئه‌تی تایبه‌ت به‌و دیالۆگه و پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌دانی جیددی دیالۆگه‌كه و هه‌وڵدان بۆ هه‌رچی زووتر به‌ئاكام گه‌یاندنی ڕه‌وته‌كه، ڕێنوێنیی پێویست بۆ هه‌یئه‌ت سه‌باره‌ت به پرسه پێوه‌ندیداره‌كان درا.
به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ندێک بابه‌تی ته‌شكیلاتی و ئۆرگانیی نێو حیزب خرانه به‌ر باس و بڕیاری پێویستییان له‌سه‌ر درا.
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كۆتایی هات.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نووسینگه‌ی كارگێڕی
٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩