کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێزگرتن لە ٢ی ڕێبەندان لەلایەن قارەمانانی دێموکراتەوە بەردەوامە

10:53 - 5 رێبەندان 2720

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بۆ ڕێز و وەفانواندن بە ڕێبازی پێشەوا "قازی محەممەد" و هاوڕێیانی لە چالاکییە تەبلیغیییەکان بەردەوامە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری "شنۆ" بە نووسینی دروشمی وەک: "کۆماری کوردستان ڕووناکی بەخشی میللەتی کوردە، پیرۆز بێت ٢ی ڕێبەندان ڕۆژی نەتەوەییمان" و دروشمی تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی دێموکرات لە "مەریوان" بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر لە زۆربەی کۆلانەکان و شوێنە گشتییەکانی شاردا وەفاداریی خۆیان بە کۆماری کوردستان دووپات کردەوە.

لە گوندی "نێ" ڕێبوارانی دێموکرات بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێبازی کۆمار پەیمانیان نوێ کردەوە.