کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێستۆرانی دێهکەدەی ئابی وێران کرا

12:49 - 23 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان دەست لە هیچ جەنایەتێک ناپارێزن و لە شاری بۆکان شارەداریی ڕێژیم ڕێستۆرانی هاووڵاتییەکی ڕووخاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ڕابردوو، ٢٢ی بانەمەڕ کاتژمێر ٢ و نیو خولەکی شەو، بەرپرسانی ڕێژیم ڕیستۆرانێکیان بە ناوی "دێهکدەی ئابی" لە شەقامی "قانع" لە شاری بۆکان ڕووخاند.

ئەم ڕێستورانە لە لایەن دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یاسین حوسێنپوور" کە نەوازەندەیە لەگەڵ "ڕەشید چاچانی" ڕێستۆرانێکیان چەند مانگ پێش دروست کراوە.

ڕێستۆرانی دێهکەدەی ئابی، ماوەی ٣ مانگ دەبێت دەستی بە کار کردبوو، کە شارەداریی ڕێژیم بە بیانووی ئەوەی کە مۆڵەتیان نییە، وێڕای ٥٠ مەئموور و بەکرێگیراوی دیکەی ڕێژیم بە لۆدر ئەو ڕێستۆرانیان ڕووخاندووە.

 ئەو کارەی شارەداریی ڕێژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بووه.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئەوە لە حاڵێکدایە، کە ئەو ڕێستۆرانە ماوەی ٣ مانگە کار دەکات و سەرجەم ئەو کەسانەی کە کاریان تێدا دەکرد بێکار بوونە و نانی ١٠ بنەماڵە بڕدرا.

ڕێژیم بە جیگای ئەوەی کە کار بۆ خەلک دابین بکات، هێرش دەکاتە سەر موڵک و ماشی خەڵک. دوای ڕووخاندنی ئەو ڕێستۆرانە بەکرێگیراونی ڕێژیم و شارەداریی کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

شارەداریی ڕیژیم هاوکات کامێرا چاوەدێرییەکانی لەگەڵ خۆی بردووە هەتا هیچ بەڵگەیەک لە خۆی بەجێ نەهێڵێت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، "ڕۆستەمپوور" شارەداریی ڕێژیم لە بۆکان و قارەمانی و خۆسرەوپوور لە مەهەندیسەکانی شارەداریی ڕێژیم لە کاتی ڕووخاندنی ئەو ڕێستۆرانە دەنگیان هەڵێناوە کە هیچ قودرەتێک ناتوانی پێش بە ئێمە بگرێت و ئێمە ئەوە دەیڕووخێنین.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کرد، شارەداریی ڕێژیم لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی و بەکرێگیراونی خۆی هەڕەشەیان لە نیگابانی ئەو ڕێستۆرانە کردووە، ئەگەر زەنگ بۆ خاوەنی ئەو ڕێستۆرانە لێ بدات ئێمە سزات دەدەین.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته یاسین و ڕەشید سەرجەم سامان و داراییی خۆیان بۆ دروستکردنی ئەو ڕیستۆرانە تەرخان کردبوو.