کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دیمۆکرات بەشداری لە ڕێورەسمی ۳۱مین ساڵیادی ئەنفالی کۆیەدا کرد.
ڕۆژی شەممە، ۱٤ی بانەمەر، شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی ''لوقمان مێهفەر'' ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەشداری لە ۳۱مین ساڵیادی ئەنفالی کۆیەدا کرد.
ئەو ڕێوەڕەسمەەدا بە بەشداری وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
بەشداربووان ڕێزیان لە یاد و بیرەوەری قوربانیانی ئەنفالی کۆیە لە ناحیەی ئاشتی گرت و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفایان لەسەر مونۆمێنتی قوربانیانی ئەنفال دانا.
هەرلە ڕێوەڕەسمەدا، بروسکەی ماتەمینی حیزبی دیمۆکرات خوێندرایەوە.
هەروەها شاندی حیزبی دێموکرات پەیامی هاوخەمیی "مستەفا هیجری "لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە وەزیری شەهیدان گەیاند.