ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە منداڵانی بەشداربووی خولی زمانی ئینگلیسی لەلایەن کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاشکرا لە جیژنیکان بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان لەلایەن کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاشکرا لە جێژنیکان، بەخێرهاتنی هەموو میوانان، یەکەی بەڕێوەبەریی کاری "جیژنیکان" سەرپەرەستی دەزگای پەروەردە، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکان کرا.
لە بەشێکی بەرنامەکەدا داوا لە "هیوا میرزایی" سەرپەرەستی دەزگای پەروەردە کرا لەم پەیوەندییەدا چەند وتەیەک پێشکەش بکەن.
دواتر "نەسرین بابەکرزادە" بەرپرسی کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاشکرا لە جێژنیکان سەبارەت بە بەڕێوەچونی ئەو خولە فێرکارییەکە وتەکانی خۆی پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا "گرینگ پیرۆتی" مامۆستای ئەم خولە ئینگلیسییە خەڵاتی بەسەر سێ کەسی یەکەمی خولەکەدا پێشکەش کرد.
پاشان لەلایەن "کەریم پەرویزی" ئەندامی دەستەی گارگێڕی و بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندن، "هیوا میرزایی"، سەرپەرەستی پەروەردە، "نەسرین بابەکر زادە" بەرپرسی کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاشکرا لە جێژنیکان و "ژیلا عەزیزی" بەرپرسی تەشکیلاتی ئاشکرا لەوحی ڕێزلێنیان پێشکەشی سەرجەم منداڵەکان کرا.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا "کەریم پەرویزی" لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەشی مامۆستای ئەم خولە "گرینگ پیرۆتی" کرد.
کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاشکرای "جێژنیکان" لە وەرزی هاویندا خولێکی فێرکاری سەرەتایی زمانی ئینگلیسی بە هاوکاریی مامۆستا "گرینگ پیرۆتی" بۆ منداڵانی بنەماڵەی پێشمەرگەکان کردەوە و ماوەی مانگێک درێژەی کێشا.
هەروەها لەلایەن مامۆستای ئەو خولەو فێرکارییەوە بە هەڵسەنگاندن و لەبەرچاوگرتنی ڕادەی وشیاری و زیرەکیی منداڵان،پلەکانی یەکەم تاک سێهەم دیاری کرا و خەڵاتیان پێشکەش کرا.