کوردستان میدیا: بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات، ڕێوڕەسمێک بۆ كۆتاییهاتنی خولێكی دیكه‌ی سیاسی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رمانان، ڕێوڕه‌سمێک له لایه‌ن ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه بۆ كۆتاییهاتنی خولێكی دیكه‌ی سیاسی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له یه‌كێک له بنكه‌كانی حیزبی دێموکرات‌دا بەڕێوە چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان په‌یامی ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن "له‌یلا دڵپه‌سه‌ند"، پێشكه‌ش به به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه كرا.
دواتر په‌یامی به‌شداربووانی ده‌وره له لایه‌ن "ئارۆ سهمهدیـ"ـیەوە خوێندرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، گورانییەک له لایه‌ن "نیزام سه‌جادی"، به‌شداربووی دهورهوە پێشكه‌ش كرا.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، کەسانی یەکەم تا سێهەم " ماریا ئەحمەدی، نیزام سەجادی، فارۆق سۆهرابی" لە لایەن مامۆستا مەلا "قاسم کەڵەشی"، ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خەڵات کران.