کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی حەفتاوسێھەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە بریتانیا بەڕێوەچوو

12:01 - 1 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: بە مەبەستی پیرۆزڕاگرتنی یادی دووی ڕێبەندان، حەفتاو سێھەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان،کۆمیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٢٠ی ژانویە مەراسمێکی بە شکۆی بەو بۆنەوە لە شاری لەندەن بەڕێوە برد.

دەسپێکی مەراسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕ ەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی کومیتەی حیزب پێشکەش کرا کە تێیدا باسێکی کورت لە سەر کۆماری کوردستان و نەخشی پێشەوا و حیزبی دێموکرات لە دامەزرانی ئەو کۆمارەدا کرابوو.

پاشان پەیامی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا کومیتەی بریتانیا بۆ ڕێز گرتن لە خەبات و ماندووبوونی پێشمەرگەی دێرین کاک ئەبوبەکر سالاری چەپکەگوڵێکی رێزلێنانی پێشکەش بە ناوبراو کرد .

دوابڕگەی بەرنامەکەش بریتی بوو لە شادی و ھەڵپەرکێی بەشداربووان.