کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی نەورۆز و سەری ساڵی نۆیی کوردی لە شاری فاڵۆنی وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتە‌ی یەکیەتیی کوردان شاری فاڵۆن و بۆرلێنگەی وڵاتی سوید، شەوە ئاهه‌نگێکی بەبۆنەی جێژنی نه‌ورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، به به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و دانیشتوانی ئه‌و دوو شاره و ده‌ورووبه‌ری به‌ڕێوە برد.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که به سروودی نەتەوایەتیی ئه‌ی رڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان، پەیامی کۆمیتە‌ی یەکیەتیی کوردانی ئەو شارە لە لایەن جەلال کەریمی خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی کۆمەڵەی کوردی شاری بۆرلێنگە لە لایەن دوکتۆر گۆهدار خوێندرایەوە.
پەیامی پارتی ژینگەی سویدی لەلایەن ئێریک ئێریکسۆن پێشکەش کرا.
لەو ڕێڕەسمەدا کە زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان تیایدا بەشداربوون و ڕۆژنامەی بەناوبانگی دالا دێموکاراتنا کە ڕۆژنامەی هەرێمی دالانایە، بۆ گواستنەوەی وێنە و هەواڵی ئەو ئاهەنگە بەشدار بوو.
کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بۆ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداربووان کۆتایی پێهات.