کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی هەوشار بەڕێوە چوو

11:41 - 3 خاکەلێوه 2720

لە چەند گوندی ناوچەی هەوشار، جێژنی نەورۆز بەڕێوە چوو و ئاگری نەورۆز هەڵکرا و خەڵک ئەو بۆنە نەتەوەییەیان بەرز نرخاند.

لە ناوچەی هەوشار کچ و کوڕانی نیشتمان بە هەڵکردنی ئاگر، جێژنی نەورۆزیان بەڕێوە برد.

هەروەها خەڵکی ئەو ناوچەیە بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و هەروەها هەڵپەڕکێ، نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردییان پیرۆز کرد و ساڵی کۆنیان تێپەڕاند.

گوندەکانی: "گوێغاج، چۆپلی، ئاختەپە، مەمەر، قسقۆپی، یەنگیجە"، بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بەرەوپیریی ساڵی نوێوە چوون.

هەروەها لە چەندین شار و گوندی دیکەی کوردستان، بە شێوەی گرووپی بنەماڵەیی، جێژنی نەورۆز بەڕێوە چوو.