کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو

23:43 - 4 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: ڕێو ڕەسمی جێژنی نەورۆز و ساڵی نۆی كوردی لە شاری لۆزان لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە شاری لۆزان ڕێوڕەسمێكی بەشكۆ بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی جیژنی نەورۆز بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێكرد.

پاشان لە لایەن نوینەرانی،حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،پارتی دێموكراتی كوردستان و پارتی سوسیالسیتی كوردستانی باكوور ئاگری نەورۆز ھەڵكرا.

بە دوای ئەوەدا پەیامی نەورۆزی ئەو ھیز و لایەنانە كوردیەكان لە لایەن ناوەندی كۆمكار پێشكەش بە بەشداران كرا.

ڕەیوڕەسمەكە بە شایی و دیلانی كوردی کۆتایی پێهات.