کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین بەڕێوە دەچێت و ڕێژیمی ئێرانش هێرش دەکاتە سەر ڕێوڕەسمەکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەتی ٩ی خاکەلێوە، ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردەواری لە شاخی "سێ کانیان" لە شاری مەهاباد بەڕێوە چووە.
لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدرابوون بە جلوبەرگی کوردی، جامانه و بە تایبەت لیباسی خاکی بەشداریان لە ڕێوەڕەسمەکەدا کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، بەشداربوون سروودی نیشتمانیان خوێندووەتەوە و ساڵی نوێی کوردەواریان پیرۆز کردووە.
لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربووان سروودی "خوایە وەتەن ئاوکەی"ـیان خوێندووەتەوە.