کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە کوردستاندا بە شێوەی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت

12:35 - 27 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی نیشتمانپەروری کوردستان، بە شێوەی جۆراوجۆر پێشوازی لە نەورۆزی کوردەواری دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، خەڵکی کوردستان بۆ پێشوازی لە نەورۆز، لە هەموو شێوازێک کەڵک وەر دەگرن.

ئەنجومەنی کەمئەندامانی شاری بۆکان و تایبەت بە منداڵانی کەمئەندام، بۆ پێشوازیی لە نەورۆزی ٢٧١٩ ڕێوڕەسمێکیان بەرێوە برد، لەم رێوڕەسمەدا ئەنجومەنی مۆسیقای شاری بۆکان بەشدار بوو.

هەر لەو پەیوندییەدا، ڕێکخراوی "ڤەژین''، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مەریوان، بۆ پێشوازیی لە نەورۆز کتێبی منداڵانی بە زمانی کوردی بەسەر منداڵان دابەش کرد.

سەرەڕای زەبر و گوشارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان، بە نیسبەت پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی نەورۆزی کوردەواری، خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بەرەوپیریی جێژنی نەورۆزەوە دەچن.