کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی "پیرشالیار" لە هەورامان دەستی پێکرد

11:35 - 10 رێبەندان 2719

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمی مێژوویی "پیرشالیار"، بە دەف لێدانی دەروێشەکان و قوربانیکردنی ئاژەڵانی ماڵی لە هەورامانی تەخت دەستی پێکرد و بە بەڕێوەچوونی چەندین قۆناغی مێژوویی و دابونەریتی، تا ڕۆژی هەینی درێژەی دەبێت.

ئەم ڕێوڕەسمە، ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، بە زکری دەروێشانە کە لەگەڵ لێدانی دەف بەڕێوە دەچێت، کۆتایی پێ دێت.

زەماوەندی پیرشالیار کە مێژینەکەی بۆ زۆرتر لە هەزار ساڵی پێش دەگەڕێتەوە، ڕێوڕەسمێکی کۆن و مێژووییە کە هەموو ساڵێک لە هەورامان و بە بەشداریی میوانانی نێوخۆیی و بیانی، بەڕێوە دەچێت.

ساڵێک دوو جار و لە نیوەی بەهار و نیوەی زستان، ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەچێت و زەماوەندی پیرشالیار ٣ ڕۆژ دەخایەنێت.

مەزارگەی پیرشالیار لە هەورامانی تەختدایە و وەکوو شوێنێکی ئایینی کوردستان دێتە ئەژمار.