کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە پەرتووکخانەی گوندی خانەگێ لە شاری مەهاباد بە بەشداریی کۆمەڵێک لە ئۆگرانی کتێب و خوێندنەوە، بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە پەرتووکخانەی گوندی "خانەگێ" لە شاری مەهاباد، بە بەشداریی شۆرا و دێهیاریی گوندەکە و هەروەها هەندێک لە ئۆگرانی کتێب و خوێندنەوە، بەڕێوە چوو.
ئەو کارە بە مەبەستی پەرەپێدان بە کولتووری خوێندنەوەی کتێب و بایەخدان بەو بوارە ئەنجام دراوە.