سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە خەڵکی کوردستان بۆ پێشگرتن لە ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری، ئەو ڕێوڕەسمە لە شار و گوندەکانی کوردستان زۆر بە شکۆوانە بەڕێوە چوو.
بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە "نا"یەکی قورس بوو بە ڕێژیمی ئێران و یەکگرتوویی خەڵکی پیشان دا.
لە مەهاباد خەڵكی تێکۆشەر بەبۆنەی چوارشەممەسووری، خەڵک بە کردنەوەی ئاگر و هەڵپەڕكێ بەرەپیریی نەورۆزەوە چوون.
لە شنۆ خەڵکی خەباتگێڕ بە شێوەیەکی بەربڵاو بە وتنەوەی دروشمی حیزبی و کردنەوەی ئاگر، بڵاوکردنەوەی هێلکە بە دروشمی نەتەوەیی و حیزبی، ڕێوڕەسمی چوارشەممەسوورییان بەڕێوە برد.
لە ورمێ خەڵکی قارەمان لە گوندەکان و نێو شاردا ڕێوڕەسمی چوارشەممەسوورییان بەڕێوە برد.
لە سنه خەڵكی بوێر ڕێوڕەسمی چوارشەممەسوورییان بە شێوەیەکی بێ وێنە بەڕێوە برد.
لە گوندی قاسملوو خەڵکی ئەو گوندە لەسەر ڕێگای شنۆ بۆ ورمێ بە کردنەوەی ئاگری چوارشەممەسووری بەرەوپیریی نەورۆزەوە چوون.
لە پیرانشار خەڵكی قارەمان لە گوندی "مێشەدێی خوارێ" بە کردنەوەی ئاگر و هەڵپەڕکێ بەرەوپیریی نەورۆزەوە چوون.