کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لەلایەن یەکیەتیی لاوان لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو

19:27 - 25 رەشەمه 2721

ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری و بەرەوپیری ساڵی نوێوە چوون، لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات بەرز ڕاگیرا.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان، کادر، پێشمەرگەکان و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە شکۆیەکی گەورەوە بەڕێوە چوو.

سەرەتا باس لە مێژووی چوارشەممەسووری وەک بۆنەیەکی مێژوویی لەنێو کورددا کرا کە تا ئێستاش ئەو بۆنەیە لەنێو کورددا بەڕێوە دەچێت.

پاشان لەلایەن "هەڵمەت کەماڵی و سەعدوون قەویدڵ" دوو پێشمەرگەی کوردستان ئاگری چوارشەممەسووری داگیرسێندرا.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا "ڕامیار شامورادی" شێعرێکی پێشکەش کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و گۆڤەندی کوردەواری کۆتایی پێ‏ هات.