کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی دەورەی ٢٥٧ی سەرەتایی پێشمەرگە بەڕێوە چوو

18:18 - 25 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی دەورەی ٢٥٧ی سەرەتایی پێشمەرگە بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگە و مامۆستایانی فێرگەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر "هیوا میرزایی" سەرپەرستی دەزگای پەروەردە بەو بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

پاشان ڕاپۆرتی پەروەردەیی فێرگە لەلایەن "سەروەر مەعرووفی" شورای دەورەوە پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا سروودێک کە لەلایەن بەشداربووانی فێرگە ئامادە کرابوو، پێشکەش کرا.

بەشداربووانی دەورە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەورەکەیان پەیامێکیان ئامادە کردبوو کە لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا لەلایەن بەشداربووی دەورە "سەردار کۆماسی" خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا نەفەراتی یەکەم لە بواری تاقیکارییە سیاسی و نیزامییەکان و سێ نەفەری یەکەم لە بواری پاراستنی نەزم و دیسیپلینی فێرگە خەڵات کران کە بە ڕیز لەلایەن "فەیزوڵڵا ڕووحانی" و "ئاسکە حەسەنزادە" بەرپرسی کۆمیتەی زاگرۆس، خەڵاتەکانیان پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەدا "عوسمان ڕەحمانی" بەو بۆنەوە سروودێکی پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.

لە کۆتاییدا دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هەموو ئەو کەس و ئۆرگانانە کرا کە لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکەدا یارمەتیدەر بوون.