کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی دەورەیەکی تایبەتی سیاسی و نیزامیی هێزی پێشمەرگە لە چیاکانی کوردستان بەڕێوە چوو

17:59 - 22 خاکەلێوه 2722

دەورەی تایبەتی سیاسی و نیزامیی هێزی پێشمەرگە کە لەلایەن بەشی ئاموزشی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ڕێک خرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خاکەلێوە لە چیاکانی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگە کۆتاییهاتنی ئەو دەورەیە بەڕێوە چوو.

بە سانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ بەخێرهاتنی بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دواتر بە سروودی نیشتمانیی ''ئەی ڕەقیب '' ڕێوڕەسمەکە دەستی پێ کرد.

پاش خوێندەوەی سوێندی نیشتمانی، هێزی پێشمەرگە ڕێژەیان بەڕێوە برد.

دواتر لەلایەن ''دڵنیا لوتفی'' پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە، داوا لە ''کاوە بەهرامی'' بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا وتەکانی پێشکەش بکات.

بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆڵی پێشمەرگە و گرینگیدان بە پەروەردە و ڕاهینان و هەروەها چەند بابتی دیکەی خستە بەر باس.

دواتر سروودێک لەژێر ناوی "من چیام خۆڕاگرم" لەلایەن کچانی پێشمەرگەوە پێشکەش کرا.

 لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ڕاپۆرتی فێرکاریی دەورە لەلایەن ''دیاکۆ مەسعوودی'' پێشکەش کرا.

دواتر ''مەتین محەممەدی'' بە هاوکاریی کۆڕی مۆسیقای هێزی پێشمەرگەی کوردستان گۆرانییەکی لەژێر ناوی ''کۆچی یارم'' پێشکەش کرد.

پاشان پەیامی دەورە لەلایەن "بێهزاد عەزیزی" خوێندرایەوە.

 لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕسمەکەدا کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ماندوویینەناس و لەخۆبردوو کە ئەرکی ڕاهێنان و بارهێنانی بەشداربووانی خولەکەیان لە ئەستۆ بووە لەلایەن دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە خەڵات کران.

ئەو مامۆستایانە بریتی بوون لە: ''ئەیووب ئازەری، سەیران مەحموودپوور، موحسێن خەلیلی و کیانووش عەلیڕەزایی'' کە لەلایەن ''کاوە بەهرامی'' بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەڵاتەکەیان پێ بەخشرا.

لە نێوئاخنی ئەو ڕێوڕەسمەدا ''سمکۆ دەستمەردی'' پەخشانێکی لەژێر ناوی ''هاوڕێی پێشمەرگە'' خوێندەوە.

هەروەها ''عومەر فەرهوودی و شەهرام تایی'' کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئەو دەورەیەدا هاوکاریی مامۆستایانیان کردووە خەڵات کران کە "تاهیر مەحموودی" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات خەڵاتەکەیانی پێشکەش کرد.

وەک نەریتی هەموو دەورەیەک خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن "فوادی خاکی بەیگی" بەرپرسی نووسینگەی کارگێڕی پێشکەش بەو کەسانەی کە پلەکانی یەک تا سێهەمیان لە هێزی ١١٥ بەدەست هێناوە، کرا. ئەو کەسانە بریتی بوون لە: ''پێشەوا مەحموودی، موبین تاری و ئاسۆ بادغەم''.

 لە هێزی ١٢٢ کەسانی یەکەم هەتا سێهەم لەلایەن "سەلیم زەنجیری" بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکرات خەڵاتەکەیان پێشکەش کرا کە بریتی بوون لە: ''بێهزاد عەزیزی، پێشەوا ئەحمەدی و چیاکۆ محەممەدی''.

 لە هێزی ١٣٥ ''پێدرام سولەیمانی،  کامران قاسمی و دانیال ئیبراهیمی'' کەسانی یەکەم هەتا سێهەم بوون کە لەلایەن ''مستەفا مەناف" فەرماندەی هێزی ١٣٥ خەڵاتەکەیان پێشکەش کرا.

لە هێزی کچان کەسانی یەکەم هەتا سێهەم بە ناوەکانی: ''ئەسرین بایەزیدی، ئەوین یووسفی و سەمیرا عەزیمیان'' لەلایەن ''ئەسەعەد ئەحمەدی'' بەرپرسی کادر و پێشمەرگە خەڵاتەکەیان پێشکەش کرا.

هەروەها لە هێزی ١٢٧، ''شەماڵ لاجانی، ئارمان قوبادی و هیوا باتووتە'' لەلایەن ''فەرەیدوون عەزیمی'' جێگری دەزگای دارایی حیزبی دیموکرات خەڵاتەکەیان پێشکەش کرا.

هەروەها ''مریەم یووسفی'' یەکێک لە تەوارە چالاکەکانی ئەو دەورەیە کە لە مەودای دەورەکەدا تووشی کێشەی جەستەیی ببوو، لەلایەن ''موختار سۆهرابی'' بەرپرسی فێرگەی فەرماندیی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کرا.

لە درێژەی ئەو ڕێورەسمەدا ''عادڵ مهاجر'' بە هاوکاریی کۆڕی مۆسیقای هێزی پێشمەرگەی کوردستان گورانییەکی پێشکەش کرد.

پاشان کۆمەڵێک جووڵەی نیزامی و نیمایەشی کە لەلایەن بەشداربووانی دەورەوە ئامادە کرابوو، بەڕێوە چوو.

لە بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردەواری لەلایەن کیژان و کوڕانی بەشداربووی دەورەوە بەڕێوە چوو.