کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری کالمار بەڕێوە چوو

15:23 - 24 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هاوکاریی کومیتەی کالمار لە وڵاتی سوید، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکات شەوی یەلدا و ڕێزگرتن لە یادی لەدایک بوونی مەزنە پیاوی کورد، شەهید دوکتور قاسملوو، بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە بنەماڵەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوردانی باشوور ،باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کالمار، لە لایەن فەرەیدون ئەلیاسیەوە پێشکەش کرا.

دواتر بەرنامەیەکی کێبڕکێ لە لایەن لاوانی شاری کالمارەوە بەڕێوە چوو.

کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانیی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.