![](/content/upload/1/pdf/48655_w920.jpg)
هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە قارەمانییەتی شەهید "هادی شێخه و ئەیووب سوڵتانی" ڕێوڕەسمێکی تایبەتیان بەڕێوە برد.
ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەرپرسانی نیزامی و سیاسی بەڕێوە چوو.
شەهید "هادی" لە هێزی ١٢٢دا سەرلک بووە و توانیبووی بە لێوەشاوەیی خۆی ئەو پلە سازمانییە بەدەست بێنێت.
لە کۆنگرەی یەکیەتیی لاوان وەک ئەندامی ئەسڵیی بەڕێوەبەری هەڵبژێردرا.
ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردان شەهیدان هادی شێخه وێڕای ئەیووب سوڵتانی لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تێكەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبن.