کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٨ی مارس لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا بەڕێوە چوو

14:20 - 24 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئامریکا ڕێوەڕەسمێکی بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا: كۆميتەى يەكیەتیى ژنانى دێموکراتی كوردستان ئێران ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە وڵاتی ئامريكا له واشێنگتۆن بۆ ڕێزگرتن له ٨ی مارس به هاوكارىی كۆميتەی حيزبی دێموکرات مەراسمێكى پێک هينا.

سەرەتای ڕێوڕەسمە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەيامى يەكیەتیی ژنانی دێموکرات بە بۆنەی ٨ی مارس لە لايەن مەحبووبه حوسێنى پێشكەش كرا.

هەروەها پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئامریکا لە لایەن ڕەحیم ڕەشیدی خوێندرایەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین حیزب و لایەنی سیاسی بەشدار بوون و پەیامیان پێشکەش بە مەراسمەکە کرد کە بریتین لە:
ـ پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان ــ فەوزیە خانم
ـ پەیامی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان ـ مەحبووبە حوسێنی
ـ بروسکەی پیرۆزبایی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ