کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٧٣هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران، له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژی ٢٧١٨ی کوردی، ڕێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٧٣هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات، به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه و نوێنه‌ری حیزبه كوردییه‌كان، بە خوێندی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
دواتر له لایه‌ن ئه‌بووبه‌كر محه‌ممه‌دپوور" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه، " ، وێڕای به‌خێرهاتنكردنی به‌شداربووان، به بۆنەی شه‌هیدبوونی نوێترین شه‌هیدانی ڕاسانی حیزبی دێموكرات، سه‌ره‌خۆشی له ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، كادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرد.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی ڕۆژهه‌لاتی كانادا به بۆنه‌ی ٧٣هەمین ساڵڕۆژی حیزب، له لایه‌ن "شه‌هین فەیزی" خوێندرایه‌وه.
فەیزی له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه مێژوویییه، ئاماژه‌ی به ده‌سكه‌وته به‌نرخه‌كانی ئه‌م ڕۆژه كرد و په‌یمانی به‌رده‌وامی له خه‌بات هەتا وه‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ی دووباره كرده‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به خه‌باتی نوێی حیزب بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان واته ڕاسان كرد و ئه‌م شێوازه له خه‌باتی حیزبی به‌رز نرخاند.
له بڕگه‌ی تری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی چالاک له بواره جیاوازه‌كانی وه‌كوو: ژنان، لاوان، بهپڕەنسیپبوون، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، داهێنه‌ر و یارمه‌تیده‌ر، پێشكەش كرا.
دواتر هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له ڕێوره‌سمه‌كه چه‌ندین پارچه مۆسیقایان پێشكەش كرد.
له كۆتاییدا، مامۆستا "شیروان بێ‌دڵ" هۆنڕاوهیەكی پێشكەش كرد.
ئه‌م حیزبانه‌ی کە به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ پەیامیان ناردبوو بریتن لە:
ـ پارتی دێموكراتی كوردستان
ـ یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان
ـ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران